English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبدولباری زێباری: دەیان سەرکردەی داعش لە عێراق و سووریا کوژراون و دەستگیر کراون
2018-05-14 [01:02 AM]

​ZNA - هەولێر


لە ئەنجامی گۆڕینەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق، دەیان سەرکردەی داعش کوژراون و دەستگیرکراون.

عەبدولباری زێباری، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا، دەزگای هەواڵگری عێراق و سووریا هەماهەنگییەکانیان زیادکردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کوشتن و دەستگیرکردنی دەیان سەرکردەی داعش لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە هەبووە.

زیباری گوتی: پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و عێراق کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەبێت.

مانگی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعشیان لەناو خاکی سووریا بۆردوومانکرد، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.





ئەم هەواڵە 5599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad