English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: جموجۆڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی دەستپێکردووە
2018-05-14 [01:09 AM]

​ ZNA - هەولێر


رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودی لە زمان سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، برێت مەکگۆرگ، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، جموجۆڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، مەکگۆرگ کار بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن هاوپەیمانێتی سائروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا ئامانجییەتی هاوپەیمانێتی فەتح، بە سەرۆکایەتی هادی عامری و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بخاتە دەرەوەی هاوکێشەی پێکهێنانی حکومەت.





ئەم هەواڵە 2929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad