English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌ گه‌یشتنه‌ دواهه‌مین گوندی سنووری سووریا - عێراق
2018-05-14 [02:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر‌دا، سوپای سووریای دیموکراتیک گه‌یشتنه‌ گوندی باكۆز له‌سه‌ر چه‌می فورات.

هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور كه‌ به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیاوە  بۆ سه‌ر عه‌فرین ماوه‌ی چه‌ند مانگێک وه‌ستابوو، له‌ ١ی ئایار ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریا‌ له‌ ده‌ستی داعش رزگار كراوه‌.

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده‌ ئه‌مڕۆ ده‌ربازی گوندی باكۆز بوون له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات.

گوندی باكۆز دواهه‌مین ناوه‌ند و پێگه‌ی داعشه‌، هه‌روه‌ها دواهه‌مین گوندی سه‌ر سنووری سووریا - عێراقه‌ و خاوه‌ن گرینگیی ستراتیژییه‌.

ئه‌و گونده‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی ناوچه‌ی هه‌جینی سنووری سووریایه‌ به‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad