English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بۆ مانەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی، داوای دڵنیایی لە وڵاتانی ئەورووپا دەكات
2018-05-14 [02:15 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی٦٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە وڵاتانی ئەورووپا.

حوسێن نەقەوی گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بۆ زامنكردنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و قەرەبووكردنەوی زیانەكانی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی٦٠ رۆژ مۆڵەت دەدەنە وڵاتانی ئەورووپا.

نەقەوی دەشڵێت، بڕیارەكەی ئەمریكا بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان بووە و ترامپ دەبێت لەبەرانبەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا وەڵامدەر بێت، بۆ مانەوەی وڵاتەكەشی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی، داوای دڵنیایی لە وڵاتانی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بە بێ ئەمریكا دەكەن.

 





ئەم هەواڵە 4234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad