English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوربانیانی کەرتی غەز روو لە زیاد بوونە
2018-05-15 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر


فەلەستینییەکان ئاسمانی کەرتی غەززە بە دوکەڵ دادەپۆشن و بە بەرد هێرش دەکەنە سەر هێزە ئیسرائیلییەکان.

 

رۆژی دووشەممە 14/5/2018، هەزاران گەنج بە خۆپیشاندان و سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل بەرەو تەلبەندی سنووریی ئیسرائیل چوون و هەوڵی شکاندنی تەلبەندی سنوورەکەیان دا و هێزە ئیسرائیلییەکانیش بە توندی وەڵامیان دانەوە.

 

ئەو خۆپیشاندان و پشێویانەی فەلەستینییەکان هاوکات بوو لەگەڵ یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم (قودس).

 

بەهۆی گرژییەکان و سووتاندنی ئەو هەموو تایەوە، زیاتر لە 58 فەلەستینی کوژران و زیاتر لە 2400 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ئێوارەی رۆژی 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و لە بڕیارەکەدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و رۆژی دووشەممە 14/5/2018، بە ئامادەبوونی ئیڤانکا ترەمپ، کچ و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، باڵیۆزخانەکە گوازرایەوە.

 

ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا بووە هۆی ناڕەزایی توندی وڵاتانی عەرەبی و رایانگەیاند، کە ئۆرشەلیم پایتەختی فەلەستینە نەک ئیسرائیل.

 

ئیسرائیل وڵاتێکی جوولەکەنشینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە هەشت ملیۆن کەسە. لە ساڵی 1948 دامەزراوە و بە وڵاتانی لوبنان لە باکوور، سووریا، ئوردن و ئیدارەی فەلەستین لە رۆژهەڵات و میسر لە باشوور، دەورە دراوە.

 

وڵاتانی عەرەبی پێیان وایە ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستین دامەزراوە و بە یەکێک لە دوژمنە سەرەکییەکانی خۆیانی هەژمار دەکەن.





ئەم هەواڵە 4579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad