English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی چەوری ورگ دەتوێنێتەوە
2018-05-15 [05:57 AM]

هەولێر _ ZNA



جوانی و ڕێکی لەشولار و کێشی گونجاو زۆر گرنگە، بەڵام کەسانێکی هەن بەهۆی زیاد خۆری یان خواردنی ناتەندروست و زۆر هۆکاری دیکە چەوریەکی زۆر لە لەشیاندا کۆدەبێتەوە بەتایبەت چەوری ورگ کە لە ئەنجامی خواردنی چەوری و شەکری زۆر دروستدەبێت، ئەمەش شێوەیەکی ناشرین دەبەخشێت بە لەشی مرۆڤ.

ڕەنگە قەڵەوبوون ئاسان بێت، بەڵام دابەزاندنی کێش هێندە ئاسان نیە بەتایبەت ورگ، بۆ ئەوەی ئاسانتر لە چەوریەکانی ورگ ڕزگاربێت، ئەم خواردن و خواردنەوانە هەڵبژێرە.

1-چای سەوز بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  چەوری، ئەگەر لیمۆیەکی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت.

2-زەنجەفیل باشترین یارمەتیدەرە بۆ خێراکردنی کرداری هەرس و ڕزگاربوون لە چەوری، خواردنی لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کاریگەری باشی دەبێت و ڕێگە لە کۆبوونەوەی چەوری دەگرێت، ئەگەر دارچینی تێکەڵ بکەیت باشترە.

3-ئەنەناس ماددەی پڕۆمیلاینی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش، ڕۆژانە خواردنەوەی لەسەر گەدەی خاڵی سوودێکی باشی دەبێت.

4-سێو باشترین جۆری میوەیە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە لەگەڵ ماددەی بکتین، کەدەبێتە هۆی توانەوەی چەوری بەتایبەتی لە ئاستی ورگ





ئەم هەواڵە 9349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad