English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی.. مانشینی پوستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وه‌رگرت
2018-05-15 [06:33 AM]

ZNA- ھەولێر



یەکیتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاوکردەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ راھێنەر رۆبێرتۆ مانشینی مۆرکردوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە مانشینی بۆتە ڕاھێنەری نوێ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بڕیارە ڕۆژی سێ شەمە لە شاری فلۆرێنس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەوە بە فەرمی نیشان بدرێت.

مانشینی لە ساڵی ٢٠١٢ توانی نازناوی خولی ئینگلتەرا بۆ مانچستەرسیتی بباتەوە دوای ٤٤ ساڵ و پێشتریش راھێنەری چەند یانەیەکی ئیتاڵیای کردووە کە دیارترینیان یانەی ئینتەر میلان بووە.

دوای سەرنەکەوتنی ھەلبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ ی رووسیا، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڤنتۆرای ڕاھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەکەیان لە کاری ڕاھێنەرایەتی دورخستەوە.





ئەم هەواڵە 6871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad