English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە لەشتدا
2018-05-15 [06:43 AM]

هەولێر _ ZNA


ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری، بەڵام کەمبوونی ئەم ماددەیە لە جەستەدا کاریگەری خراپ بۆ تەندروستی لەش دروست دەکات.

هەروەک ماڵپەڕی "webteb" لە هەواڵێکدا نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسنی نووسیووە، دەریدەخات کاتێک جەستە ماددەی ئاسنی کەم دەبێت ئەوا هەست بە هیلاکی و بێهێزی دەکات بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن.

کەمی ماددەی ئاسن کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی لەگەڵ شکانی نینۆک و زەردبوونی، جگەلەمانەش دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەکو زوو چرچبوونی پێست و ماندوو دەرکەوتنی ڕوخسار.

سەرگێژخواردن و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیا لەو نیشانانەن کە دەریدەخات جەستەت ماددەی ئاسنی کەمە، لاوازبوونی ئێسکەکان و هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان لە نیشانە دیارەکانن





ئەم هەواڵە 2959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad