English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی ئەگەری دووگیانی زیاتر دەکەن
2018-05-15 [07:34 AM]

هەولێر _ ZNA


بەشێک لە ئافرەتان دوای ماوەیەکی زۆر لە ژیانی هاوسەری دوگیان نەبوون، هۆکارەکانی دوگیان نەبوون زۆرن بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی بێت یەکێک لە ئەگەرەکانی دوگیان نەبون خراپی سیستمی خۆراکە بەتایبەت خواردنی بڕێکی کەم لە میوەکان.
 

بەپێی توێژینەوەیەک کە کۆمەڵەی (Human Reproduction) بڵاویان کردووەتەوە، ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە خواردنە خێراکان دەخۆن و میوە بە بڕێکی کەم دەخۆن کاتێکی زۆرتریان دەوێت بۆ دوگیان بوون بە بەراورد بەو ئافرەتانەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر میوە دەخۆن و ژەمە خۆراکییەکانیان تەندروستە.

ئەو ئافرەتانەی کە میوە بە ڕێژەیەکی کەم دەخۆن بەجۆرێک سێ جار لە مانگێکدا میوە دەخۆن مانگێک زیاتری پێدەچێت بۆ دوگیان بوون بە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە ڕۆژی سێ جار میوە دەخۆن، هەروەها ئەو ئافرەتانەی کە ژەمە خواردنی خێرا دەخۆن بەجۆرێک چوارهێندە زیاتر خواردنی خێرا دەخۆن کاتی زیاتریان دەوێت بۆ دوگیانبوون، بەپێجەوانەی ئەو ئافرەتانەی کە گرنگی زیاتر بە خواردنی میوە دەدەن.

جێسیکا جەرجی کە یەکێکە لە توێژەرەکان لە زانکۆی ئەدیلاید دەڵێت "تێکڕای خواردنی بڕێکی کەم لە خواردنی تەندروست کاریگەری زۆری دەبێت بۆ کرداری پیتاندن و ئەگەری دوگیانی زیاتر دەکات، بەڵام خواردنی خێرا و زۆرخۆری چانسی دوگیانی ئافرەت کەمدەکاتەوە یان کاتی زیاتریان دەوێت بۆ دوگیانبوون".

جێسیکا و هاوپیشەکانی بەپشت بەستن بە پێنج هەزار و ٥٩٨ ئافرەت کە ماوەیەکی زۆرە دوگیان نەبون لە ئوستراڵیا و نیوزلەندا و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیرلەندا توێژینەوەکەیان ئەنجام داوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە سیستمی خۆراک کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەگەری دوگیانی و منداڵبوون، ئەو ئافرەتانەی بڕێکی کەم میوەیان خواردووە کێشەی پیتاندنیان هەبووە بە ڕێژەی لە %٨ بۆ ١٢، ئەو ئافرەتانەشی کە خواردنی خێرایان خواردووە ژەمەکانیان بەخێرای و بەزۆری خواردووە چوار جار لە ڕۆژێکدا ئەگەری پیتاندنیان لە %٨ بۆ ١٦ کەمیکردووە.

جێسیکا کە دکتۆری تایبەتە بە نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیڵ لە نیویۆرک  لە توێژینەوە نوێکەیدا رایدەگەیەنێت "بۆ زیاتربوونی ئەگەری منداڵبوون و دوگیانی باشترە پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکرێت، لەگەڵ خواردنی میوە بە بڕێکی باش".





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad