English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق گواستەنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیم سەرکۆنە دەکات
2018-05-15 [01:28 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، سەرکۆنەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم دەکات و جەختیشدەکاتەوە، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم دەبێتە هۆکاری تووڕەبوونی ملیۆنان لە عەرەب و کریستیانەکان لەسەرانسەری جیهاندا.

 دوێنێ دووشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەفەرمی باڵیۆزخانەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم گواستەوە، ئەمەش گرژی و پێکدادانی لەنێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان دروستکرد، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 50 فەلەستینی کوژران و بەسەدانی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 5689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad