English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ تازه‌ترین لێدواندا مێسی باسی كریستیانۆی كرد
2018-05-16 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر



لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکدا ستایشی یانەی ریال مەدرید دەکات و دەشڵێت: ئەگەرچی شۆک دەبم کاتێک کریستیانۆ لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ دەبینم، بەڵام خۆشحاڵیش دەبم ئەگەرنازناوەکە ببەنەوە.

لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکی دا لەگەڵ دەزگای میدیایی TYCـی ئارجێنتین ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات کە یانەی ریال مەدرید یانەیەکی گەورەیە و کاری گەورە و نایابی لە ئەورووپا کردووە، دەشڵێت: من رێزێکی گەورەم بۆ ریال مەدرید ھەیە، ئەو یانەیە تەنانەت ئەوکاتانەی خراپیش یاری دەکەن، ناسناو دەبەنەوە.

لە بارەی باشترین یاریزانی مێژوو، مێسی دەڵێت: من ھەرگیز دڵم بەوە خۆش نابێت بە قسەی ئەو کەسانەی کە من بە باشترینی مێژوو دادەنێن، من تەنیا دڵم بەوە خۆش دەبێت ساڵ لە دوای ساڵ ئاستێکی باش پێشکەش بکەم و ھاوکاری وڵات و یانەکەم بدەم و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ یاریزانەکان بۆ سەرخستنی تیپەکەم دروست بکەم.

لیۆ گوتیشی: ھەرگیز من ململانێی کریستیانۆ ناکەم، تەنانەت دڵم خۆش دەبێت ئەوکاتانەی ئەو ناسناوێکی زیاتر دەباتەوە.

لە بارەی نێیماریش، لیۆ دەڵێت: راشکاوانە دەڵێم ئەگەر نێیمار بە درێسی ریال مەدرید ببینم نیگەران دەبم، دڵنیام بە چوونی نێیمار بۆ ریال مەدرید ئەو یانەیە بەھێزتر دەبێت، بەڵام ئەگەر نێیمار ئەو بڕیارە بدات بەشێکی زۆر لە ھاندەرانی لە دەست دەدات، چونکە ئەو پێشتر ھەموو شتێکی بۆ بارسێلۆنا کردووە.

کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 10300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad