English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شرۆڤه‌و زانیاری له‌سه‌ر یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ
2018-05-16 [06:44 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمشەو لە یاری فاینالی جامی یۆرۆپالیگ لە کاتژمێر ٩:٤٥ ھەردوو یانەی مارسیلیای فەرەنسی و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە شاری لیۆنی فەرەنسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


ئەمشەو لە یاریگای ئۆڵیمپیک دێ لیۆن ھەردوو یانە بەیەک دەگەن، پێشبینی یاریێکی ئاگرین و بەھێز دەکرێت لە نێوانیان، ھەرچەندە ئەتلەتیکۆ لەڕووی ئامارەوە باشترە لە یانە فەرەنسیەکە، بەڵام یاری کۆتایی گرنگی بە ئامار نادات.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبێ سیمیۆنی ڕاھێنەر یاریدەکات، ھەر وەک یاریەکانی ڕابردوو ئەو راھێنەرە پێویستە لەسەر ھێڵ بێت، چونکە سزادراوە، بەڵام ئەم ھۆکار نابێت بۆ دابەزینی ئاستی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

روودی گارسیای راھێنەری یانەی ماریسیلیاش، دەیەوێت سوود لە دوورکەوتنەوەی ڕاھێنەری یانەی بەرامبەر وەرگرێت، چۆنکە ئامادەنەبوونی سیمیۆنی لەناو یاریگا گڕۆتینێکی تری بەو ڕاھێنەرە بەخشیوە.

مارسیلیا بەرامبەر بە یانە ئیسپانییەکان بارودۆخی باش نییە، لە کۆی ١٥ یاریی تەنیا ٤ سەرکەوتنی ھەیە، ٨ جاریش دۆڕاوە، بۆ زانین دووان لەو ٤ سەرکەوتنانەش لەم وەرزەدا بوو بەرامبەر بە ئاتلێتیک بیلباو لە یاریی یەکەمدا ٣ ـ ١ و لە یاریی دووەمیشدا ٢ ـ ١.

کەس لە ئەتلەتیکۆ مەدرید باشتر نییە بەرامبەر بە فەرەنسییەکان، ئەو لە کۆی ١٢ یاریی بەرامبەر بە یانەکانی فەرەنسا ٦ بردنەوە و ٥ یەکسان بوون و ١ یەک شکستی ھەیە، تاکە شکستەکەش لە ساڵی ٢٠٠٠دا بوو کە لەم پاڵەوانێتییەدا لەسەردەستی یانەی لانس کرایە دەرەوە.





ئەم هەواڵە 6853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad