English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆت له‌ ئازارى گوێ ڕزگاربكه‌
2018-05-16 [07:40 AM]

هەولێر _ ZNA



 گوێ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى له‌ش ، بوونى ئازار له‌ گوێدا ئاماژه‌یه‌ بۆ تووش بوونت به‌ هه‌وكردنى گوێ ، دیاره‌ سێ جۆر هه‌وكردنى گوێ هه‌یه‌ كه‌ دووچارى ده‌بیته‌وه‌ ، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشى قوورس نى یه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسى لێ ده‌كه‌ین . 


سێ جۆر هه‌وكردنى گوێ هه‌یه‌ :-


- گوێ ى ده‌ره‌وه‌ : ئه‌و به‌شه‌ى گوێ یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ و دیاره‌ و شه‌پۆلى ده‌نگ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ گوێى ناوه‌ڕاست . 

- گوێ ى ناوه‌ڕاست : ده‌نگ له‌ گوێ ى ده‌ره‌وه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ و زۆر ئاسان گوێى ناوه‌ڕاست دووچارى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ و ئازار دروست ده‌كات له‌ ناوه‌وه‌ى گوێدا . 

- گوێ ى ناوه‌وه‌ : به‌شى ناوه‌وه‌ى گوێیه‌ ، زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ هاوسه‌نگى له‌ش ده‌پارێزێت . 


چۆن چاره‌سه‌رى ئازار و هه‌وكردنى گوێ ده‌كه‌یت :-


 - پێویسته‌ به‌ پێى جۆرى هه‌وكردنه‌كه‌ت دژه‌ هه‌وكردنى بۆ به‌كار بهێنیت .

 - هه‌وكردنى قورگ و له‌وزه‌تێن و لیمفه‌كان هۆكارێكه‌ بۆ ئازارى گوێ ، بۆیه‌ پێویسته‌ پشكنین بۆ قورگت بكه‌ى تا دڵنیا بیت له‌ هه‌وكردنه‌كه‌ى .

 - هۆكارى سه‌ره‌كى ئازارى گوێ بریتییه‌ له‌ هه‌وكردنى گوێ ى ناوه‌راست ، بۆیه‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌و بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و هه‌وكردنه‌ .

 - زۆر چاره‌سه‌رى سروشتى هه‌یه‌ ده‌توانى له‌ ڕێگه‌ى پزیشكه‌وه‌ چاره‌سه‌ریى پێ بكه‌یت 





ئەم هەواڵە 9214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad