English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی بەرتیله‌وه‌ ناوبژیوانێکی مۆندیال به‌یه‌كجاری سڕ کرا
2018-05-16 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر



فێدراسیۆنی تۆپی پێی سعودییە ناوبژیوانێکی وڵاتەکەی بەهۆی بەرتیل وەرگرتنەوە به‌یه‌كجاری لە کاری ناوبژیوانی سڕکرا.

لێژنەی سزادان لە فێدراسیۆی تۆپی پێی سعودیە، بە فەرمی هەموو کارەکانی فەهد مەرداسی ناوبژیوانی وڵاتەکەی راگرت و ئەو ناوبژیوانەی تاهەتایە لە کارەکەی راگرت، ئەمەش بەهۆی بەرتیل وەرگرتن لە لایەنێکی دیاریکراو.

پێگەی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئەو ناوبژیوانە بۆ یاری فایناڵی جامی سعودیا داوای بەرتیلی لە بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد کردووە، بۆیە دوای بڵاوبونەوەی ئەم زانیارییە فیفا بریاریدا کە لە پیشەکەی دووری بخاتەوە. 

پێش یاری کۆتایی جامی خادم حەرەمەین شەریفەین لە نێوان هەردوو یانەی ئیتیحاد و فەیسەلی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، فەهد دوورخراوەتەوە، کە بەنیازبوو یاری فایناڵی جامەکە بەڕێوەببات، بەڵام لە شوێنی ئەو مارک کلاتنبێرگی ناوبژیوانی بەناوبانگی ئینگلیزی ئەرکی بەڕێوبردنی یارییەکەی وەرگرت.

فه‌هد یه‌كێك بوو له‌ ناوبژیوانان كه‌ چه‌ندین یاری مۆندیالی رووسیا به‌ڕێوه‌ببات، بەڵام بەهۆی ئەم کارەیەوە لە مۆندیالیشدا دوور خرایەوە.





ئەم هەواڵە 9904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad