English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى چه‌ند جۆرى نه‌خۆشى پێست ده‌كات
2018-05-16 [07:42 AM]

هەولێر _ ZNA


ڕه‌شكه‌ به‌باشترین گیایى ده‌رمانى داده‌نرێت ، به‌ ڕه‌شكه‌ى ڕه‌ش ناسراوه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌یتى ڕه‌شكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى هه‌رس ئاسان ده‌كات و به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و پێست و قژ جوان ده‌كات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ڕۆنى ڕه‌شكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و ڤیتامینات و پرۆتین ، ده‌ركه‌تووه‌ زه‌یتى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى پێنج جۆرى نه‌خۆشى ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا زۆر باوه‌ . 


ڕۆنى ڕه‌شكه‌ چاره‌سه‌رى چى ده‌كات 


-  چاره‌سه‌رى سه‌ده‌ف ده‌كات : سه‌ده‌ف یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست زۆرێك به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ پێست وشك ده‌كاته‌وه‌ و هه‌و ده‌كات و تووشى خووران و سوور بوونه‌وه‌ى ده‌كات ، بۆیه‌ ئه‌م ڕۆنى ڕه‌شكه‌كه‌ى لێ بده‌ پێستێكى چه‌ورى نوێت پێ ده‌به‌خشێت .

- چاره‌سه‌رى ڕه‌بۆ ده‌كات : ڕه‌بۆ دووچارى هه‌ناسه‌ توندى و گیرو گرفتى هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانت ده‌كاته‌وه‌ و بۆرى هه‌ناسه‌ت ووشك ده‌كاته‌وه‌ ، ڕۆژانه‌ خواردنى یه‌ك كه‌وچكى بچووك ڕۆنى ڕه‌شكه‌ دواى (10) خوله‌ك بۆرى هه‌ناسه‌ت ئارام ده‌كاته‌وه‌ . 

- چاره‌سه‌رى به‌ردى گورچیله‌ : زۆر كه‌س به‌ده‌ست ئازارى گورچیله‌ و به‌ردى زراوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، ئه‌مه‌ش دیاره‌ به‌ردى تێدایه‌ بۆیه‌ خواردنى ڕۆنى ڕه‌شكه‌ به‌ردى گورچیله‌ و زراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئازاره‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

- چاره‌ سه‌رى قژ ڕووتانه‌وه‌ : زۆر كه‌س بێزار بووه‌ له‌ قژ ڕووتانه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌كارهێنانى ئه‌م ڕۆنه‌ ڕۆژانه‌ بیده‌ى له‌ قژت ، ئه‌وا قژه‌كه‌ت پڕ ده‌كاته‌وه‌ و نایه‌ڵێت بڕوتێته‌وه‌ . 

- چاره‌سه‌رى به‌رزى په‌ستانى خوێن : په‌ستانى خوێن یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژ خایه‌نه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵى خوێن ده‌ره‌نجامى خراپ دروست ده‌كات بۆیه‌ ڕۆژانه‌ خواردنى زه‌یتى ڕه‌شكه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كۆلیسترۆڵى خوێندا .





ئەم هەواڵە 7003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad