English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براوەی یەکەم بین یان پێنجەم !
2018-05-16 [10:30 AM]

ZNA- ھەولێر


براوەی یەكەم بین یان پێنجەم!
ئاریان فەرەج 
 قەوارە سەركەوتووەكان لەسەر ئاستی عێراق یەك بە دوای یەكدا بریتین لە (سائیرونی موقتەدا سەدر) و (فەتحی هادی عامری) و ( نەسری عەببادی) و ( دەوڵەتی قانونی مالكی) و ( پارتی دیموكراتی كوردستان). 
پارتی كە لەسەر ئاستی كوردستان براوەی یەكەم و بە جیوازییەكی زۆر لە پێش هەموانە، لەسەر ئاستی عێراقیش بە تاكی تەنیا لە پێنج براوە سەرەكییەكە بێ ئەوەی لیستەكەی ئیئتیلافی بێت و هیچ حزبێكی دیكەی لەگەڵ بێت، لە حاڵێكدا چوار براوەكەی دیكە قەوارەی ئیئتیلافین و هەر یەكەیان لە كۆكراوەی چەند حزب وهێزی سیاسی پێكهاتوون. پارتی تەنیا لەسەر ئاستی هەرێم و موسڵ بەشدار بووە و دەنگی كۆكردۆتەوە، لە حاڵێكدا چوار قەوارەكەی دیكە لە كۆی پارێزگاكانی عێراق و تەنانەت لە كوردستانیش بەربژێر و بانگەشەیان هەبووە. 
سەركەوتنی پارتی بە ئاستێك شەرەفمەندانەیە، بۆ كورد و كوردستانییان مایەی شانازی و دڵخۆشییە و بۆ ناحەزانی پارتی و كوردیش شۆك و شكست و نائومێدییەكی گەورە. بەم ئەنجامە هەموو ئەو گرەوانە دۆڕان و نابوت بوون كە لەسەر لاوازكردن و پاشەكشەپێكردنی پارتی هەڵچنرابوون. نهێنی سەركەوتنەكەش هەر ئەوەیە كە پارتی داكۆكی لە كورد و كوردستان كرد و كوردستانییانیش پاداشتی هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانیان دایەوە. 
پارتی بەم پێگە بەهێزەوە، گەر لە بەغدا بە تەنیاش بێت و هێزە كوردییەكانی دیكەی نەچنە پاڵ، هەر دەتوانێ مناوەرەی سیاسی بكات و لە پێگەیەكی بەهێزەوە بۆ بەرژەوەندی كوردستان بكەوێتە دانوستان و سەپاندنی مەرج و مافەكانی كورد. بەڵام پارتی وەك سروشتی هەمیشەیی خۆی چاوی لە كۆدەنگییەكی كوردی بەهێز و هاوهەڵوێستە. پێگە و ئیعتباری بۆ كورد و كوردستان دەوێ نەك بۆ خۆی، هەر لەم پێودانگەشەوە بانگەوازی پێكهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئاڕاستەی كۆی لیستە براوەكانی كوردستان كردووە. 
پارتی دەیەوێت سەرنجی جەماوەر و كۆی حیزبەكانی كوردستان بۆ ئەو راستییە راكێشێ كە ئەگەرچی پارتی بەتەنیا براوەی پێنجەمی سەر ئاستی عێراقە، بەڵام ئەگەر هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان ببنە یەك، كورد دەبێتە براوەی یەكەمی عێراق و گەورەترین هێزی نێو پەرلەمانەكەی بەغدا. ئەوكات ئەو پێگە بەهێزە بۆ قازانج و بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی خەڵكی كوردستان و بەهێزتربوونی قەوارەی سیاسی هەرێم و شەراكەتی راستەقینە و هاوسەنگی بەكاردێت.





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad