English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "گوڵ نیسا" خەڵاتی زێڕینی لە فێستیڤاڵی هۆستۆن بەدەستهێنا
2018-05-15 [02:18 AM]

ZNA – تاران


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ، خەڵاتی زێڕینی "رێمی" لە فێستیڤاڵی فیلمی "هۆستۆن" لە ئەمەریکا بەدەستهێنا. 

 

ئەم بەرهەمە یەکەمین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد سەتار چەمەنی گوڵە و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد ڤیدا ساڵحییە.

 

ئەم بەرهەمە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" لە ئەمەریکا نمایشکرا و کاندیدی چوار خەڵاتی "رێمی" بوو، لەوانە: باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ"، باشترین "سیناریۆ"، باشترین "ئەکتەری پیاو" و هەروەها باشترین "فیلمهەڵگرتن"ی ئەم فێستیڤاڵە بوو، بەڵام تەنها توانی خەڵاتی زێڕینی "رێمی" بۆ باشترین فیلمسازی سەربەخۆ و هەروەها خەڵاتی باشترین "ئەکتەری پیاو" بۆ عەلی محمەمەد رادمەنێش، ئەکتەری ئەم فیلمە بەدەستبێنێت.

 

خەڵاتی "عەلی محمەمەد رادمەنێش" لە لایەن ئەنجومەنی رخنەگرانی سینەمای ئەمەریکا و لە رێگەی نیک نیکلسۆن، ئەکتەری ئەمەریکی و دادوەری هەڵبژاردە لە لایەن ئەنجومەنی رخنەگرانەوە پێشکەش  بەم ئەکتەرەی سینەمای ئێران کرا.

 

پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 20 تا 29ی ئەپرێل 2018 لە ویلایەتی تیکساس لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 6859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad