English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵەوانی زنجیرە فیلمی سوپەرمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-05-15 [08:18 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمایی، مارگۆت کیدەر، کە بە رۆڵی لویز لاین لە زنجیرەی فیلمی سینەمایی سوپەرمان ناوبانگی پەیداکردبوو، لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

تەرمی ئەو خانمە ئەکتەرە لە شاری لیڤینگستۆن لە ویلایەتی مونتانا لە ئەمریکا بەخاکسپێردرا.

 

کیدر، کە خەڵکی کەندایە، لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا رەگەزنامەی ئەمریکیی وەرگرت و جگە لە کاری سینەمایی، وەک چالاکوانێکی مافی ئافرەتان و سیاسەتمەدارێکیش ناسراوە.

 

ئەو ئەکتەرە لە ساڵی ١٩٩٦ـەوە دوورکەوتەوە و باس لەوە دەکرا کە بەهۆی نەخۆشییەوە بووە.





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad