English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەهاباد جەمال نوێترین ئەزموونی خۆت دەخاتەڕوو
2018-05-16 [03:00 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە شێوەکاری کورد، مەهاباد جەمال، نوێترین ئەزموونی کاری هونەریی خۆی لە سلێمانی دەخاتەڕوو.

 

لە پێشانگەیەکدا بەناونیشانی "خودات بە دڵ و گیان خۆشبوێت، لێبوردە بە"، بەرهەمە شێوەکارییەکانی ئەو خانمە نمایشدەکرێن.

 

ئەم چالاکییە هونەرییە بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای 7 رەنگە و بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی سازدەکرێت.

 

پێشانگەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی سبەی پێنجشەممە لە گەلەری ئازاد شەوقی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad