English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین فیلمی جوبرائیل ئەبوبەکر دەچێتە ئیتاڵیا
2018-05-16 [03:47 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی (ئه‌یلان) لە دەرهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له ‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی له ئیتاڵیا به‌شداری ده‌كات و كێبڕكیی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

 

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند، فیلمی (ئه‌یلان) له ‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی كلات نیسای به‌شداری ده‌كات كه ‌له ‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

 

فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژی 26ی ئایاری 2018 له‌ كالتانیسیتا لە ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر گوتی "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له ‌سووریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی".

 

دوایین فیلمی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) بوو كه‌ له ‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێکی به‌ده‌ستهێنا.

 

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان ساڵی 1983 لە شاری هه‌ولێره لە دایکبووە، لە ‌ساڵی 2001ـه‌وه‌ كاری سینه‌مایی دەکات و له ‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلم و 13 فیلمی سینه‌مایی درێژدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌ و له ‌ساڵی 2010ـه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.





ئەم هەواڵە 6613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad