English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەیاری غەددی سووریا کرد
2018-05-16 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری غەددی سووریا کرد. 


لە دیدارەکەدا سەرۆکی تەیاری غەددی سووریا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە چارەکردنی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە جەختیشی لەسەر پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا کردووە و ئەوەی ڕاگەیاند کە پەیوەندیی باشی نێوان ھەولێر و بەغدا کاریگەریی لەسەر باشتربوونی ئاساییشی ھەرێمایەتی لە ناوچەکەدا دەبێت. 


لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆکی تەیاری غەددی سووریای کرد و ھێمای بە دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا و ئەوەیشی ڕاگەیاند کە بەھۆی ھەڵبژاردنەوە بارودۆخێکی نوێ ھاتووەتە ئاراوە و لە دوای ھەڵبژاردنەکان ئەوەی کە بۆ ھەرێمی کوردستان جێگەی بایەخ و یەکلاییکەرەوەیە ھەڵوێستی لایەنە عێراقییە براوەکانە بەرانبەر ماف و داواکارییەکانی گەلی کوردستان. 


بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad