English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برێت مه‌كگۆرك بۆ سەرۆك بارزانی: پێویستە هەرێمی كوردستان لە هاوكێشەكانی عێراقدا بە هێز و كاریگەر بێت
2018-05-16 [02:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد.

نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، سیاسەتی وڵاتەكەی ئەوەیە كە پێویستە هەرێمی كوردستان لە هاوكێشەكانی عێراقدا بە هێز و كاریگەر بێت و داوایشی كرد كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام بمێنێ و فراوانتر بكرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسیی تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی ئاییندەی عێراق و جەختیش لەوە كرایەوە كە بە بێ بەشداریی كارا و حەقیقیی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت و دروستبوونی سەقامگیری سەرناگرێت





ئەم هەواڵە 4339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad