English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار ناكرێنه‌وه‌
2018-05-16 [03:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی کارمەندەکانییان هەیە و ئاشکرایشی کرد کە دەنگەکان هەژمار ناکرێنەوە، وتیشی، له‌ دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کەریم تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، لە کەرکووک هەڕەشە لەسەر ژیانی کارمەندەکانمان هەیە و پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق، گیانی کارمەندەکانییان بپارێزێت و چارەنووسی ئەو کارمەندانەش دیار بکات کە لەلایەن لایەنێکی سیاسییه‌وه‌ لە کەرکووک دەستبەسەر كراون.

کەریم تەمیمی گوتیشی، بەپێی یاسا دەنگەکان بە دەست هەژمار ناکرێنه‌وه‌ و لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ـی ئایار بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانییان کرد بە شێوەی دەستی.





ئەم هەواڵە 5557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad