English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر: حکومەتی داهاتووی عێراق ته‌كنۆكرات ده‌بێت و تێکەڵەیه‌كی عەتارچی نابێت
2018-05-16 [03:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


موقتەدا سەدر رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ لیستەکەی براوەی یەکەمە لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی 12ی ئایار، دەڵێت حکومەتی داهاتووی وڵاتەکەی تەکنۆکرات دەبێت و دور لە دابەشکاری نێوان حزب و لایەنەکان دەبێت.

موقتەدا سەدر تویتێكدا نووسیویەتی "تێکەڵەیه‌كی عەتارچی نابێت، بەڵکو بەرەو پـێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەڕۆین کە ببێتە مایەی بژێوی گەل و نەبێتە شوێنێک بۆ دزێتی حزبەکان نەخێر بۆ دەستە ئابوریـیەکان."

دواتر له‌ تویتێكی دیكه‌ نووسیویەتی"سەرەڕای ناكۆكییه‌كانمان، با قسە لەسەر خاڵە هاوبەشەکانمان بکەین و بەبێ ئەوەی دەستبەرداری خاڵە بنەڕەتیـیەکانمان ببین، ئیتر با دانوستان بكه‌ین، بۆیە بۆ کۆبوونەوە بانگهێشتی ڕێبەرانی هاوپەیمانیـیە نوێیەکان دەکەم، لە پـێناو بنیادنانی عێراق و پـێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی پاک و بێگەرد، دەرگام واڵایە و ده‌ستم درێژ كردوه‌."

به‌ پێی ئه‌نجامی به‌رایی كۆمیسیۆنی باڵا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق، لیستی هاوپه‌یمانی سائرونی سەر بە موقتەدا سەدر براوەی یەکەمە لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی لە 12 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو. پاشان لیستی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی بە پلەی دووەم هاتوون و بە دوایاندا هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر لە پلەی سێـیەمدایە.





ئەم هەواڵە 2413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad