English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: روسیا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی تیرۆرستان شوێنی ئه‌مه‌ریكا بگرنه‌وه‌
2018-05-16 [04:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جێگری یه‌كه‌می نوێنه‌ری روسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیمتری بۆلیانسكی رایگه‌یاند، روسیا نیگه‌رانه‌  له‌ دووباره‌ دروستبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێی هێشتووه‌.

دیمتری بۆلیانسكی وتی، به‌ر له‌وه‌ی روسیا و ئێرات تۆمه‌تبار بكه‌ن، پێمان بڵێن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریان و ئامانجی راسته‌قینه‌یان چییه‌؟ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆلی ئێوه‌دا بوو، بووه‌ خۆڵه‌مێش، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو جۆره‌ توندڕه‌وێك خۆی له‌وێ ده‌بینێته‌وه‌ و به‌شوێنێكی ئارام له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی تیرۆرستانی لێوه‌ دێت، ده‌ستنیشانی ناكه‌ن، بۆیه‌ مه‌ترسیمان هه‌یه‌ دووباره‌ رێكخراوی داعش له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ ژێر كۆنترۆلی ئه‌مه‌ریكا بووه‌، سه‌رهه‌لبداته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ وچوارشه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ماریا زاخارۆڤ وتی، له‌باره‌ی هه‌زاره‌ها ده‌ستگیركراوی رێكخراوه‌ تیرۆرسته‌كان له‌سوریا، ئه‌مه‌ریكا زانیارییه‌كان ده‌شارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێ پارێزگاریان لێ بكات.

زاخارۆڤ وتیشی، روسیا پێی وایه‌ مه‌ترسی ژیانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوچه‌كانی فورات له‌ سوریا به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad