English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... كرده‌یه‌كی خۆكوژی ژماره‌یه‌كی كرده‌ قوربانی، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی كرد
2018-05-16 [04:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى تارمييه‌ى به‌غدا كرده‌يه‌كى خۆكوژی له‌ پرسه‌يه‌كدا ژماره‌يه‌ك هاوڵاتى كرده‌ قوربانى، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییە ئەمڕۆی شارەدێی تارمیە لە باکوری بەغدا کرد.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌كان، كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ته‌قينه‌وه‌ خۆكوژييه‌دا بوونه‌ته‌ قوربانى 32 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێ وته‌ى سه‌رچاوه‌ ئه‌منييه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌قينه‌وه‌كه‌دا چوار كه‌س گيان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌يه‌ك كه‌سيش به‌ سه‌ختی بريندار بوون.

سه‌رچاوه‌ پزيشكييه‌كان، باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى قوربانييان ده‌كه‌ن بۆ كوژرانى حه‌وت كه‌س و برينداربوونى 25 كه‌سى تريش.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت، بە توندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییە ترسنۆکانەکەی ئەمرۆی شارەدێی تارمیە لە باکوری بەغدا کرد، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی.

خاتو وۆڵپۆڵ وتییشی،" لەدوای تێکشکانە سەربازییەکەیان، پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ناسەقامگیری عیراق. بەبێ گوێدانە بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئایینی، ئەم تیرۆرستانە هێرشیان کردە سەر ئامادەبووانی پرسەیەک و بەم ئێوارەی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان ئەو هێرشە قێزەوەنەیان ئەنجامدا. بەڵام، هەروەک لە ڕابردووشدا، سەرکەوتوو نابن لە کپکردنەوەی گیانی سەربەخۆیی و دیموکراسی گەلی عیراق، کە لە ئێستادا هەنگاو بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەهاوێن." 

خاتو وۆڵپۆڵ هەروەها وتی: "پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییان دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم"  





ئەم هەواڵە 7351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad