English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژوو بۆ مانگی ڕەمەزان دیاریکرا
2018-05-16 [05:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لە راگەیەندراوێکدا  لیژنەی باڵای فتوا لە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، بۆ سەرفیترە ئەگەر خواردن درا بۆ ڕۆژێک بڕی (دوو کیلۆ و نیو)ە بۆ یەک کەس،

 بەڵام بە پارە بۆ ھەر کەسێک ٣ ھەزار دینارە و بۆ فیدیەی ڕۆژوو بەھەمان شێوە بڕی ٣ ھەزار دینارە بۆ کەسێک و بۆ کۆی مانگەکە ٩٠ ھەزار دینارە".
دەقی راگەیەندراوەکە...
دیاریکردنی بری زەکات و سەرفیترە و فیدیە:
بەناوی خوای گەورەی میھرەبان
خوای گەورە دەفەرموێ: {بِسْمِ اللَّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ.... {فَاسْڕَلُوا ڕَەْڵ الژِّکْڕ إِنْ کُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} [النحل: ٤٣].
لێژنەی باڵای فتوا لە ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٩ی شەعبانی ١٤٣٩ کۆچی بەرامبەر ١٥/٥/٢٠١٨ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی دیاری کردنی بڕی سەرفیترە و فیدیە و زەکات بۆ ساڵی ٢٠١٨ ی زاینی، دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەم بارەوە و ڕاوێژ لە گەڵا کەسانی پسپۆر لە کاری بازار و فرۆشتنی دانەوێلە ......... ھتد گەیشتینە ئەم ئەنجامەی خوارەوە :
١- زەکاتی فیتر ( سەرفیترە ) لە ساڵی دووەمی کۆچی وەک فەرمانێکی دیاریکراو واجب کرا لە سەر موسڵمانان، و ھەر لەم ساڵە شدا رۆژی رەمەزانیش واجب بوو، عبداللە کوری عومەر ( خوایان لێ رازی بێت ) ئەفەرموێ: (فرچ رسول اللە زکاە الفگر ێاعاً من تمرٍ ڕو ێاعاً من شعیرٍ علی العبد والحُرّ والژکر واڵانپی والێغیر والکبیر من المسلمین وڕمر بھا ڕن تۆدی قبل خروج الناس الی الێلاە) رواە البخاری برقم ١٠٥٣، ومسلم برقم ٩٤٨..
٢- ھەر موسلمانێک باری دارایی ئەوەندە ھەبێت کە زیاد بێت لە پێداویستی خۆیی و ئەوانەی بژێو و خەرجیان لە سەرە، ئەوە لە ماوەی شەو و رۆژی جەژندا پێویستە سەرفیترە بدات ھی خۆیی و ئەوانەش کە خەرجیان دەکات.
٣- دروستە لە رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز زەکاتی سەر فیترە دەر بکات،بەلام نابێت بخرێتە دوایی نوێژی چەژن،چونکە لە شەوی جەژن واجب دەبێت، پێشەوا شافعی (رحمە اللە) بەلایەوە دروستە ھەر لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە بدرێت و کێشە نیە، باشترین کاتیش لە دوایی پازدەی رەمەزانە چونکە فەرمودەی ( ڕغنوھم عن الگواف یوم العید) رواە البیھقی فی السنن الکبری برقم ٧٩٩٠، بەڵگەیەکە بە تەنھا شەوی جەژن ناکرێت، و ئەبێت چەند رۆژێک پێش جەژن بێت .
٤-  سەرفیترە لە چی بدرێت ؟ جەماوەری زانایان ( مالکی ، شافعی ، حەنبەلییەکان ) ڕایان وایە ئەبێت قوت بێت واتە: گەنم و دانەوێلە، بەڵام لە لای پێشەوا ئەبو حەنیفە و ھاوەڵانی و(متڕخرین) ی زانایانی شافیعی و ھەروەھا عومەری کوری خەتتاب و سوفیانی سەوری و حەسەنی بەسری و عومەری کوری عبدالعزیز و ئیمامی بوخاری دروستە لە جیاتی قوت نرخەکەی بدرێت،واتە: پارە بێت، کەوا بوو ئەێل قوتە (گەنم و جۆ و دانەوێلە) لە روانگەی فەرمودەکەوە، بەلام زانایان فەرمویانە (یجوز ڕنْ یعدل عنە الی إخراج القیمە لچرورە ڕو حاجە ڕو مێلحە راجحە فیجزی حینئژ) دروستە لە جیاتی قوت پارە بدرێت لەکاتی پێویستی و بەرژەوەندی ھەژاران، جا بە ھۆی ئەوەی بار وگوزەرانی خەلک زۆر گۆرانکاری بە سەردا ھاتووە خەلکی ھەژارو دەست کورت لە رۆژگاری ئەمرۆماندا وەکو پێویست سوود مەند نابن لەم جۆرە خواردەمەنیانە کە لە دەقی فەرمودەکەدا ھاتووە، ھەروەھا مەبەستی شەرعی لە دانانی ئەم فەریزەیە ئەوەی بار وگوزەرانی خەلک زۆر گۆرانکاری بە سەردا ھاتووە خەلکی ھەژارو دەست کورت لە رۆژگاری ئەمرۆماندا وەکو پێویست سوود مەند نابن لەم جۆرە خواردەمەنیانە کە لە دەقی فەرمودەکەدا ھاتووە، ھەروەھا مەبەستی شەرعی لە دانانی ئەم فەریزەیە بە دەرکردنی خواردەمەنی نایەتەدی، ھەربۆیە :
لێژنەی بالای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان بە موسولمانانی خەلکی کوردستان ڕادەگەینێ کە دروستە زەکاتی سەرفیترەکانیان بە پارە بدەن بە ھەژاران لە بڕی دانەوێلەکان بێ ھیچ گومان و دوو دڵیەک، کەوا بوو ھەموو تاکێکی موسولمان ئازادە لە وەی گەنم و دانەوێلە دەدات لە جیاتی سەرفیترە یا پارە لەسەر ڕای ئیمام ئەبوو حەنیفە بەبێ ھیچ کێشەیەکی شەرعی.
٥- چەند بدرێت بۆ سەرفیترە: ئەوەی گەنم یا جۆ یا برنج ئەدات واتە( قوت)، ئەندازەی واجبـی سەرفیترە بۆ ھەر مرۆڤێک گەورە یا بچوک پیاو یا ئافرەت یەک ێاعە لە قوتی غالبـی ئەو شوێنەی سەرفیترەی تێدا واجب بوە، کێشی یەک ێاع دەکاتە نزیکەی ٢٥٠٠ گرام دووکیلۆ و پێنج سەد گرام، ئەویشی پارە بدات : بۆ ھەر کەسێک ٣٠٠٠ سێ ھەزار دیناری عێراقی .
٦-  فیدیەی رەمەزان : ئەوەی فیدیەی کەوتۆتە سەر ئیتر بە ھۆکاری پیری یا نەخۆشی یاخود سکپری و شیردان وەیا ھەر عوزرێکی شەرعی، دەتوانی فیدیەی بدات، بۆ ھەر رۆژەک شەش سەد گرام لە برنج یا گەنم ھتد، واتە: بۆ ھەموو مانگەکە ١٨ کیلۆیە، بەلام ئەوەی پارە ئەدات ئەوا بەپێ‌ی مەزھەبی ئیمامی حەنەفی ( فیدیە و کفارە) وەک یەک وایە ، بۆیە بۆ ھەر رۆژێک ٣٠٠٠ سێ ھەزار دینارە وەک سەرفیترە، وە بۆ تەواوی مانگی رەمەزان ٩٠٠٠٠ نەوەت ھەزارە دینارە.
٧- بڕی ئەندازەی زەکات : دیارە پارە تەخمین ئەکرێت بە ئالتون و زیو ، واتە: ئەو برە پارەیە بە ئەندازەی بیست میسقال ئالتوون، یا دووسەد دیرھەم زیو بو زەکاتی تیاواجب ئەبێت.
لە رۆژگاری ئەمرۆشدا (زیو) وەکو عوملەیەکی رەسمی مامەلەی پێوە ناکرێت، زیاتر ھەر ئالتوون کە عوملەیەکی رەسمی و نێودەولەتی یە، بۆیە لیژنەی بالای فەتوا لە ئیستادا پارەکە تەخمین ئەکات بە ئالتوون، وە بڕی ئەندازەی زەکات بە پارە ٤.٥٠٠.٠٠٠ چوار ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینار مەزندە دەکرێت.
واتە : ھەر ھاولاتیەک ئەم بڕە پارەییەی ھەبێت و ساڵی بەسەردا سورابێتەوە ئەوا پێویستە لە ھەر ملیۆنێک بڕی بیست و پێنج ھەزار دینار زەکات بدات.
٨- سەبارەت بەو ھاولاتیانەی کە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەژین، ئەوا لەو ولاتە بڕی چەندیان دیاری کرد بۆ سەرفیترە ئەبێت ئەو ئەندازەیە بدات، وە دەتوانێت لەکوردستانیش وەکیل بگرێت بەپێ ی ئەو بڕەی کە لەو ولاتەی تێیدا ئەژیت بۆی بدەن، وە ئەگەر لە ولاتێک دەژیا بڕی سەرفیترە لەو ولاتە دیاری نەکرا بو وەیا نەیئەزانی، ئەوا دەتوانێت بۆ ھەر نەفەرێک لە ١٠٠٠٠ دیناری عیراقی کەمتر نەبیت بدات .. ... واللە سبحانە وتعالی ڕعلم.

لێژنەی باڵای فەتوا
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
ھەولێر: ١٥/٥/٢٠١٨ زاینی - ٢٩ / شەعبانی ١٤٣٩ کۆچی





ئەم هەواڵە 12076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad