English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم سولێمانی بۆ دوورخستنەوەی سەدر و ئاشتكردنەوەی سەركردەكانی پێشووی حزبی دەعوە ھەوڵ دەدات
قاسم سولەیمانی لەنێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی/ ئەرشیڤ
2018-05-16 [05:24 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، قاسم سولیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی ھەرسێ ھاوپەیمانێتی فەتح و نەسر و دەوڵەتی یاسا كۆبووەتەوە، وەك ھەوڵێك بۆ ئاشتكردنەوەیان و یەكگرتووییان لە بەرامبەر ھاوپەیمانی سائرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە پشتیوانی لێدەكرێت.

ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانیش کە لە سوپای پاسداران نزیکە، لە راپۆرتە ھەواڵێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، حەیدەر عەبادی چانسی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی لەدەستداوە و ھاوپەیمانی سائرون كار بۆ ئەوە دەکات عەلی دوایی پارێزگاری میسان كە سەربە روتی سەدرە، یان عەبدولحوسەین عەبتان، كە وەزیری وەرزش و لاوانە و یەكێكە لە سەركردەكانی رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم ببن بە سەرۆک‌وەزیران.





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad