English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە راپۆرتێکی شیکاری BBC: ئەورووپا سەری لە بڕیاره‌كانی تره‌مپ سوڕ ماوە
2018-05-16 [11:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ده‌زگای راگه‌یاندنی به‌ریتانیا (بی بی سی) لە راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوە ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەدات، وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپای له‌ یه‌كتری دوورخستووه‌ته‌وه‌ و ئەورووپا سەری لێ سڕ ماوە.


له‌ راپۆرتێكی شیكاریدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران و قودس، بی بی سی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بووه‌ته‌ هۆی شكست له‌ هاوپه‌یمانی ئه‌ورووپی و متمانه‌ی به‌ ئه‌مریكا نەهێشتوون.


بەتایبەتیش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ رێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، هەروەها گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس.


له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كە وازهێنانی تره‌مپ له‌ رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران، هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكای له‌ ئه‌تڵه‌نتیك دووچاری سه‌رسڕمان كرد، ئێستەش وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێن پێیه‌كی ستراتیجی ده‌ده‌ن له‌ پشت بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانەوە.





ئەم هەواڵە 4489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad