English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گروپه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی دەربەندیخان بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادران
2018-05-17 [07:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، ئەو حەوت گەنجەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ھەڕەشەیان لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکرد، لەلایەن دادوەرەوە بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانیکردن، سزادران.

سەرەتای ئەمساڵ گرووپێکی حەوت کەسی لە دەربەندیخان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ھەڕەشەیان لە دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد. دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لە رۆژی ٤-١-٢٠١٨ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە لە سنووری قەزای دەربەندیخان دەستگیرکران.

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و ھەموو بەڵگەکان خرانە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە لەگەڵ دانپێدانانی ھەر حەوت کەسەکە، سەرەنجام تۆمەتەکەیان بەسەرداساغبووەتەوە.

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاندووە، دادوەری لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان بەپێی ماددەی(١٥٦)ی .س بۆ ھەریەکەیان ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ سزای زیندانیکردنی سەپاندووە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی "ئاریان عەلی" بەھۆی نەبوونی بەڵگەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکرا و ئازادکراوە، ئەوانی دیکەش بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەیان، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراون .





ئەم هەواڵە 3850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad