English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ سەلامەتی جگەرت لەم خواردنانە مەخۆ
2018-05-17 [07:36 AM]

هەولێر _ZNA


جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە، کە نزیکەی ٤٠٠ ئەرکی لە جەستەدا هەیە وەکو ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و دەردانی ژەهر لە جەستە و توانەوەی چەوری زیادە، گرنگیدان بە جگەر وەکو گرنگیدان وایە بە دڵ، بەڵام هەندێک خواردن بۆ جگەر خراپە .

ماڵپەڕی "دیار" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکات کە زیانی بۆ تەندروستی جگەر هەیە، نوسیویەتی هەوڵبدرێت خۆت لە خواردنی چێشتخانەکان بەدووربگریت، چونکە نازانیت کاتی ئامادەکردنی کەی بووە و ئەگەری هەیە ڕێژەی چەوری بەرزبێت.

بۆ زیاد نەبوونی رێژەی چەوری کە کرداری جگەر قورس دەکات و زیانی پێدەگەیەنێت لە خواردنی ماستی چەور و گۆشتی سور دووربکەونەوە یان کەمی بکەنەوە، هەروەها خواردنی هەمبەرگر و پیتزا و هتد.. کەم بکەنەوە.

بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی جگەر ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەکو هێلکە و چەرەسات و شیری کەم چەوری و سنگی مریشک کە پێستەکەی پێوەنەبێت، هەروەها ڕێژەی خواردنی میوە زیاد بکرێت، بەڵام پێش ئەنجامدانی وەرزش میوە بخورێت وەکو سێو هەنار و پرتەقاڵ هتد..

ڕێگەیەکیتر بۆ پاراستنی تەندروستی جگەر وەرزشکردنە هەوڵبدرێت ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ١٥ خولەک وەرزشبکرێت، یان هەفتەی سێ کاتژمێر وەرزش بکەیت.





ئەم هەواڵە 6559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad