English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی هەولێر: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە
2018-05-17 [07:39 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ڕایگەیاند، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە ھەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە.

سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧-٥-٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا لە ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شاری ھەولێر ڕووینەداوە و ئەو دەنگۆیانە تەنھا بانگەشەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە نەخۆشیە کە لە ئاژەڵدایە و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ تەنھا لە وڵاتانی کیشوەری ئەفەریقادا بوونی ھەیە، تا ئێستاش نەک تەنھا لە شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بەڵکو لە عێراق و وڵاتانی دراوسێشدا ئەو جۆرە نەخۆشیە تۆمارنەکراوە.

دووپاتیشکردەوە، ھاوڵاتیان ھیچ نیگەرانی و ترس و دڵەراوکێیان نەبێت لەسەر  ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ھەرێم.

سەبارەت بە بوونی بەڵگە لەسەر نەخۆشیەکە ئەوەشی خستەڕوو، ھەرکەس و لایەنێک زانیاری دەربارەی نەخۆشییەکە بدات بە تەندروستی ھەولێر، ئەوان پێشوازی لێدەکەن و روونکردنەوەکەیان تەنھا بۆ ھاوڵاتییانە نەک بۆ وەڵامدانەوەی کەسێکی دیاریکراو.

شایەنی باسە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک چەندین پەیج دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە نەخۆشی ئیبۆلا لە ھەولێر بڵاوبووەتەوە  و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

نەخۆشی ئیبۆلا بۆ یەکەم جار لە شاری ئیبۆلا لە وڵاتی زائیر لە ناوەڕاستی ئەفریقا دەرکەوتووە لە ساڵی ١٩٧٦ و ژمارەیەک کەسیش بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 10288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad