English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم سوله‌یمانی هه‌ولی دروست كردنی كوتله‌ی زۆرینه‌ ده‌دات له‌ عێراق
2018-05-17 [07:55 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی L'orient-le jour))ـی فەڕەنسی، کە ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧/٥/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە، ئێران لە ھەوڵدایە لەمپەر لەبەردەم موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و پاڵپشتیکاریی ھاوپەیمانی سائیروون درووست بکات بۆ ئەوەی نەتوانێت حکومەتێک درووست بکات کە تائیفەگەری تێپەرێنی و دەترسێ پەلوپۆی ھەژموونی تاران بەسەر عێراقەوە ببڕێت.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە نوسیوویەتی "پاش ئەوەی ٤٤.٥٢% دەنگدەران بەشداریی ھەڵبژاردنەکەی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ یان کرد کە کەمترین رێژەی بەشدارییکردن بووە لە پاش رووخانی رژێمی سەددام حسێن. بەڵام لیستەکەی سەدر کەوتووەتە پێش لیستەکەی حەشدی شەعبی کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و راستەوخۆ ئیران پاڵپشتیان دەکات.

ھەروەھا حەیدەر عەبادی کە خۆی بە ئەندازیاری "سەرکەوتنەکان"ـی عێراق دەزانێت بەرامبەر داعش و تەنھا کەسێک بوو ئەمریکا و ئێران لەسەری کۆکن تا ببێتەوە سەرۆکوەزیران، لە ھەڵبژاردنەکەدا پلەی سێیەمی پێبڕاوە. ئەوەش لەو کاتەدایە نێوانی واشنتن و تاران بەھۆی ریککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە بەرەو گرژی و ئاڵۆزی چووە. چونکە ترەمپ لە رێککەوتننامەکە کشایەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو پرسە لای ئێران خراپ کەوتووەتەوە چونکە ئەو رێبەرە شیعییەی زۆرترین نەیارێتی لەگەڵ تاران ھەیە بووە بە براوەی یەکەم و ئەوانەی بەدرێژایی شەڕی داعش لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بوون و ئیران پالپشتیان دەکات، دوووەمن و پێناچێت بەو حاڵەوە بتوانن وەک ئەوەی دەیانویست رەگ لە دامەزراوەکانی وڵاتدا دابکوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پریس، رۆژی دووشەممەی رابردوو قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لەگەڵ حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی و ھادی عامری کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی کوتلەی زۆرینە درووست بکەن و کێشە بۆ موقتەدا سەدر درووست بکەن".

بەگوێرەی ئاژانسەکە، سولەیمانی دژی ئەوەیە سائیروونی سەدر و حیکمەی حەکیم و لیستەکەی نوجێفی و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکەوە ھاوپەیمانێتی درووست بکەن. ھەر چەندە ھێشتا ئەو لایەنانەی ناویانھاتووە بە فەرمی قسەیەکی لەو جۆرەیان نەکردووە.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە نوسیوویەتی "سەدر کاندید نییە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت، بەڵکو رۆڵی کاریگەری لە درووستکردنی "پاشا"ـی داھاتوو ھەیە و دەیەوێت بەو پێوەرانە دیاری بکرێت کە لەگەڵ ھاوپەیمانانی داھاتووی لەسەر رێکدەکەون و ئەگەری ئەوەش ھەیە خولێکی دیکە بۆ عەبادی بەمەرجەکانی خۆی درێژ بکاتەوە".

لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پاش کشانەوەی ترەمپ لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق زۆر سەخت دەکات.





ئەم هەواڵە 6670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad