هەولێر _ ZNA لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزاندا زۆرینەی ئەو کەسانەی بەڕۆژوودەبن بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی دروست ڕۆژووبگرن و لەو ماوەیەدا بە تەندروستی بمێننەوە.
ماڵپەڕی "یاسمینة" ئاماژەی بە گرنگترین ڕێنماییەکان داوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوازێکی تەندروست ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن.
١. پاش ڕۆژوو شکاندن بڕی پێویستی ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی شوێنی ئەو هەشت پەرداخ ئاوە پڕ بکەیتەوە کە دەبێت ڕۆژانە بیخۆیتەوە.
٢. هاوسەنگی ڕابگرە لە جۆری ئەو خواردنانەی دەیخۆیت و هەوڵبدە لە هەموو جۆرەکان بخۆیت، وەك گۆشتی کەم چەوری، سەوزە، میوە و هتد.
٣. پاش ڕۆژوو شکاندن لەجیاتی ئاو، خورما بخۆ لەگەڵ ماستاو یان شیر بۆ ئەوەی گەدەت بەباشی دەست بکاتەوە بە چالاکییەکانی.
٤. خۆت بە دووربگرە لە خواردنی شیرینی و هەویرەمەنی سوورکراوە، لەجیاتی ئەوە جۆری برژاو هەڵبژێرە کە بە پەنیر ئامادە کرابێت.
٥. پاش دوو کاتژمێر لە ڕۆژووشکاندن وەرزش بکە و بۆ ماوەیەك بەڕێگادا بڕۆ، بۆ ئەوەی کالۆری و چەورییە زیادەکان بسوتێنیت و پارێزگاری لە ڕێکی جەستەت بکەیت.
ئەم هەواڵە 9322جار خوێندراوەتەوە |