English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابییه‌ك فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت
2018-05-17 [08:22 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوتەی خۆی، قوتابییەکی تەمەن ١٤ ساڵ بەھۆی ئەوەی لە وانەیەک دەرنەچووە، بە چەک فیشەکێکە ناوە بەخۆیەوە و خۆی بریندار کردووە.

ڕائید (عەلی جەمال قەدووری٩ گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٧/ ٥/ ٢٠١٨ لەگەڕەکی بنگردی شار کەلارەوە خوێندکارێک بەبرینداریی ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار.

ڕوونیکردووەتەوە، کە قوتابییەکە بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بووە و بەگوتەی خۆی قوتابی خوێندنگای (لەیلا قاسم)ی بنەڕەتییە، دوای ئەوەی لەوانەیەک دەرنەچووە فیشەکی بە لاقی خۆیەوە ناوە و خۆی بریندارکردووە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ قوتابیەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.





ئەم هەواڵە 2239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad