English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرۆ گۆران: پارتی ٦ کورس لە مووسڵ بەدەست ھاێناوە
2018-05-17 [08:38 AM]

ZNA-هەولێر


خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، "پارتی ٢٥ کورسی مسۆگەر کردووە"‌.

خەسرۆ گۆران گوتیشی: "پارتی ھیچ ئەندامێکی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان نییە و ئەو ئەندامەی ھەی بوو بە گەلەکۆمە دوور خرایەوە".

سەبارەت بە کورسییەکانی پارتی لە ھەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، "لە دھۆک ١٠ کورسی و لە ھەولێر ٨ کورسی و لە سلێمانیش کورسییەک مۆسۆگەر کراوە و ٦ کورسیش لە مووسڵ بەدەست ھاتوون".

خەسرۆ گۆران رەخنەشی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سلێمانی گرت و گوتی: "گومانمان لە ئەنجامی پرۆسەکە ھەیە و داوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە سلێمانی دەکەین".

سەبارەت بە ئەنجامی رەسمی ھەڵبژاردن، خەسرۆ گۆران گوتی: "سبەی کۆمیسیۆن دەتوانێت رێژی دەنگەکان لە کۆی ٩٩%ی دەنگە جیاکراوەکان رابگەیەنێت".

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد، "پارتی لە دەرەوەی وڵات و لە دەنگدانی تایبەت یەکەم بووە" و چاویشی لەوەیە ژمارەی کورسییەکانی بگاتە ٢٧ کورسی و رەتیشیکردەوە، "ئەمجارە پارتی ھیچ کورسییەک ببەخشێتە لایەنەکانی دیکە"‌. 





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad