English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی گواستنه‌وه‌ی نیمار بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا بوو
2018-05-17 [08:41 AM]

ZNA- ھەولێر


دەنگۆی ڕۆیشتنی نیمار بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تا دێت گەرم و گۆڕ تر دەبێت، بۆیە ناسر خلێفی نرخێکی خەیاڵی بۆ شکاندنی گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلیەکە داناوە.


رۆژنامەی ئەی بی سی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، باوکی نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی سۆرە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کورەکەی لەم وەرزە بچێتە ییانەی ڕیاڵ مەدرید، ھەربوویە داوای لە ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی کردووە نرخێک لەسەر کوڕەکەی دابنێت،  چونکە مەرجی سزای ھەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستەکەیدا نییە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە ھەرچەندە خلێفی ئارەزوو ناکات نیمار لە ڕیزی یانەکەی بڕوات، بۆیە خلێفی بڕی ٣٢٢ ملیۆن یۆرۆی لەسەر نیمار داناوە، کە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی زیاترە لەو گرێبەستەی لە ھاوینی رابردوودا لە یانەی بەرشەلۆنەوە گواستییەوە ریزەکانی خۆی.

لە درێژەی بابەتی ڕۆژنامەکە ھاتوە کە ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی ئەو یاریزانانەی ھاوشێوەی نیمار کە مەرجی شکاندنی گرێبەستیان نییە، زۆر بە باشی مامەڵە دەکات و پێشتریش گرێبەستی لۆکا مۆدڕیچ و گاریس بەیل لە تۆتنھام بە ھەمان شێوە ئەنجام دراوە.





ئەم هەواڵە 11332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad