English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی برۆکلی لە چەند نەخۆشییەک دەتپارێزێت
2018-05-17 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA


پزیشکی نەخۆشییە گشتییەکان، ڕەگنان چارتیرجی ئاشکرایکردووە کە برۆکلی یەکێكە لە باشترین جۆری سەوزەواتەکان کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و دەڵێت ئەم جۆرە سەوزەیە دەتوانێت ژیانی خەڵك ڕزگار بکات.

ئەو پزیشکە کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەتووە و ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بە ڕێنماییەکانی داوە، ڕوونیکردەوە برۆکلی بەکتریای هەناو چالاك دەکات، کە وادەکات سیستمی بەرگری باشتر کاربکات و تەندروستی ئەندامەکانی هەناو باشتر ببێت.

هەروەها بوونی ئەم بەکتریا بەسوودە وادەکات مرۆڤ کێشێکی تەندروستی هەبێت و ئەگەری تووشبوونی بە تێکچوونەکانی تەندروستی مێشك کەمدەبێتەوە.

ئەوەشی ڕوونکردەوە، کاتێك برۆکلی دەگات بە هەناو هاوسەنگییەك لە سیستمی بەرگریدا دروست دەکات، پاش ئەوەی ڕیشاڵەکان دەگەن بە قۆڵۆن کە زۆرینەی بەکتریا بەسوودەکانی تێدایە لەوێدا جۆرێك ترشی چەوری دروستدەکرێت کە ڕۆڵی لە باشترکردنی تەندروستی قۆڵۆندا هەیە.





ئەم هەواڵە 1132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad