English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..دوای 22 ساڵ بوفۆن و یوڤێنتۆس له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌
2018-05-17 [10:08 AM]

ZNA- ھەولێر


بە شێوەیێکی فەرمی جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتۆس رۆژی شەممە داھاتوو بەرامبەر یانەی ھیلاس ڤیرۆنا دوایین یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام دەدات.

ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یوڤێنتۆس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وەرزی داھاتوو بوفۆن گۆڵپارێزی یانەکەی نییە و چیزنی دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.
 
رۆژی شەممەی داھاتوو دوایین یاریی ئەم وەرزەی سێریای ئەی ئەنجامدەدرێت و بوفۆن لە دوایین یارییدا بەرامبەر کیێڤۆ ڤیرۆنا یارییدەکات و لە رێورەسمێکی تایبەتدا ماڵئاوایی لە جیجی دەکرێت. 


جیانلویجی بوفۆن لە ماوەی ٢٢ ساڵی یاریکردنی ٢٤ ناسناوی جۆراوجۆری بردۆتەوە کە تێیدا تاکە یاریزانە لە مێژووی سێریا ئەی ١١ ناسناوی سکۆدیتۆی ئیتاڵیا بباتەوە، ھەروەھا ١٠ ساڵ وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتالیا دباریکراوە.





ئەم هەواڵە 10345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad