English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین
2018-05-17 [11:19 AM]

هەولێر _ ZNA


خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین لە بەیانیاندا چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە، وەک زیادکردنی بەرگری لەش و ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوینی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:

- بە هۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید لە هەردوو گوێزی هیندی و هەنگویندا ڕێگری دەکات لە زوو چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی نیشانەکانی زیادبوونی تەمەن.

- خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین ڕۆژانە بەرگری لەش زیاد دەکات.

- خواردنەوەی ئەم تێکەڵەیە لە بەیانیاندا وزەی تەواو بە جەستە دەبەخشێت و پۆتاسیۆم دەبەخشێت بە ئێسکەکان.

- بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرسکردن دەدات و ئازاری گەدە کەم دەکاتەوە.

- بەهۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان چارەسەری قەبزی دەکات.

- ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

- ئەو ماددە بەسوودانەی لە گوێزی هیندی و هەنگویندا هەیە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ دەدات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە .





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad