English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی نوێی کەتەلۆنیا رەتیکردەوە سوێندی دڵسۆزی بۆ شای ئیسپانیا بخوات
2018-05-17 [12:57 PM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کیم تۆرا، کە پەرلەمانی کەتەلۆنیا هەڵیبژارد بۆ سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، رەتیکردەوە سوێند و وشەی دڵسۆزی بۆ شای ئیسپانیا بخوات.

کیم تۆرا، پێش وەرگرتنی پۆستەکەی بەفەرمی، ئەمڕۆ لە وتارێکی کورتدا گوتی، "ئەرکەکەی خۆم وەک سەرۆکی کەتەلۆنیا کە لەلایەن پەرلەمانەوە وەك نوێنەری گەل ھەلبژێردراوم، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکەم.

هەروەها تۆرا، لە کاتی سوێندخواردندا دەربڕینی دڵسۆزی بۆ شای ئیسپانیا فیلیپی شەشەم و دەستوری ئیسپانیایی پشتگوێخست.


کیم تۆرا، لە بەرنامەی وتارەکەیدا داوای لە لایەنگرانی کرد کە وەفاداربن بۆ ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، ئەویش ئەو رۆژەیە کە هەرێمی کەتەلۆنیا ریفراندۆمیان ئەنجامدا بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئیسپانیا.





ئەم هەواڵە 4957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad