English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ یەکەم وۆرک شۆپی لە پارێزگای ھەڵەبجە رێکخست
2018-05-17 [01:07 AM]

ZNA- ھەڵەبجە


 

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ستافی رێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگای ھەڵەبجە تەواو بوون لە بەشداری کردن لە خولێکی راھێنان لە ژێر ناونیشانی " میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ" کە رێکخرابوو لە لایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ھاوکاری کردنی عیراق (یۆنامی) بە ھەمئاھەنگی لەگەڵ رێکخراوی نوێ لە ھەڵەبجە.  خولی راھێنانەکە بەشێکە لە زنجیرەی چالاکیەکانی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ بۆ پاڵپشتی کردن لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دام و  دەزگاکانی ھەرێم کە کاردەکەن لە بواری پاراستن و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان.

 

راھێنانەکە تیشکی خستە سەر ناساندنی رێکخراوە ناحکومیەکان بە میکانیزمە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ھەروەھا چۆن ریکخراوە ناحکومیەکان ئەتوانن ھەمئاھەنگ و ھاریکار بن لەگەڵ ئەم میکانیزمانە ، بۆنمونە، ئاڵ و گۆڕکردنی راپۆرتەکان لە بارەی پرسە جیاجیاکانی مافەکانی مرۆڤ.

 

تێگەیشتنی بەشداربوان کرد لە بارەی گرنگترین پرینسپەکان و چوارچێوەی یاسایی و توانا بنەڕەتیەکان و لە نێویشیاندا نێردەکانی گەڕان بەدوای راستیەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان و نووسینی راپۆرتەکان.

 

راھێناکە لەلایەن کارمەندانی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پێشکەش کران.

 

لەم راھێنانەدا نوێنەرانی ٢٨ رێکخراوی ناحکومی کە ( ١٥ ژن و ١٣ پیاو) بوون بەشداریان کرد.

 

بەشداربوو "قەیسەر رحمان ئەحمەد" بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی نوێ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم راھێنانە یەکەم راھێنانە لە چەشنی خۆی کەلە ھەڵەبجە ئەنجام بدرێت لە بواری پاراستن و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ بۆ رێکخراوە ناحکومیەکانی وە ووتی ھەڵەبجە دەمێکە لە چاوەڕوانی ئەم دەرفەتەیە.

 

قەیسەر زیاتر ئاماژەی بەوەدا کە " دەستپێشخەریەکەی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامی بۆ رێکخستنی ئەم خولەی راھێنان لە کاتێکی گونجاو بوو.راھێنانەکە ئیجگار سوودبەخش بوو لەبارەی چۆنیەتی بەکارھێنانی میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، وە دەرەفەتێکی فێربوونی زۆرباشیش بوو چونکە ئەو بابەتانەی کە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا تا رادەیەکی زۆر ھەموویان بابەتی نوێ بوون بۆ بەشداربوەکان. ناسینی میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخراوە ناحکومیەکانی ھەڵەبجە و لە خۆگرتنیان بەکارھێنانی ئەم میکانیزمانە" پرسێکە ناکرێ پشت گوی بخرێت بۆ چەککردنی کارمەندانی رێکخراوە ناحکومیەکان بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ ".

 

"ھاژە ئەحمەد عوسمان" بەشداربوویەکی تر بوو، لە لێدوانێکدا ئاماژەی کرد کە ژمارەیەکی زۆر چالاکوان لە پارێزگای ھەڵەبجە ھەیە ، بەڵام لە بارودۆخێکی ناھەمواردان، چونکە دەرفەتی بەشداری کردن لە راھێنانەکان زۆر کەمە لە شاری ھەڵەبجە، ھەروەھا ووتی "لەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە ، ئەو چالاکیانەی کە لە ھەڵەبجە ئەنجام دەدرێت زیاتر لە سەر ئاستێکی نێوخۆیین ، بەڵام ئەم خولە کە تایبەت بوو بە میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی بوو، کە ئەمەش ھەنگاوێکە ھەڵەبجە زۆر پێویستی پێ بوو".

 

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ ئەم دەرفەتەی قۆستەوە بۆ دابەشکردنی ٦٠ دانە لە پەرتووکی ٩ پەیماننامە بنەڕەتیە نێودەوڵەتیەکاانی مافەکانی مرۆڤ بە زمانی کوردی بەسەر بەشداربووانی خولی راھێنانەکە.





ئەم هەواڵە 3163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad