English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات بەزوویی دەست بە لێکۆڵێنەوە لە سکاڵاکان بکات به تایبەت له کەرکوک
2018-05-17 [01:22 AM]

ZNA- بەغدا


 

"یان کوبیش" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکات بەزوویی دەست بە لێکۆڵێنەوە ‌لە ھەموو سکاڵایەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە بکات.

 

کوبیش لەمبارەوە وتی: "کۆمیسیۆن پێویستە بەزوویی بکەوێتە کار بۆ لێکۆڵینەوەی دەربەستانە لە ھەموو سکاڵایەکان بە گوێرەی پێویست، دەستکردن بە ھەژمارکردنی ھەندەکییانە(جوزئی) بە دەست لە بنکە دەستنیشانکراوەکاندا بەتایبەتیش لەکەرکوک. ھەروەھا، ئەوەش گرنگە کە بۆ پتەوکردنی متمانە بە پرۆسەکە ھەژمارکردنەوەکە بەئامادەبوونی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە شێوەیەکی روون ئەنجام بدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکە گەر پێویست بێت."  

 

یان کوبیش زیاتر وتی: "من ھەروەھا داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکانیش دەکەم بۆ پاراستنی ئاشتی پابەندبن بە چارەسەکردنی ھەر کێشەیەکی پەیوەست بە ھەڵبژاردنەوە لە رێگەی یاساییە بەرکارەکانەوە".





ئەم هەواڵە 3223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad