English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆرێك: هاوڵاتی ده‌نگ به‌حزبێك ده‌دات به‌رپرسیاره‌تی چوار ساڵی داهاتوو بگرێته‌ ئه‌ستۆ
2018-05-17 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین، رایگەیاند، هاووڵاتیانی كوردستان پشت بە حزبێكی بەهێز دەبەستن و دەنگ بە حزبێكی بەهێز دەدەن كە بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەرپرسیارەتی بگرێته‌ ئه‌ستۆ، لە ماوەی رابردوودا و ئێستایشدا هەستكردن بە بەرپرسیارەتی بنەمای كاری پارتی بووە، هەر ئەوەش وای كرد لەم هەڵبژاردنەدا، لە هەموو حزبەكانی دیكە زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بهێنێت.

دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرۆ، وتیشی، بابەتی سیاسەتكردن و بەردەوامبوون لە سیاسەت لە چوارچێوەی یەك ڕەوتی دیاریكراودا، بەپێی یەك رێباز، لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی و لانەدان لە ڕێرەوی گشتی، لە رابردوو و ئێستایشدا بنەمای كاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.

خەسرۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەو ئامانجەی پەیوەستە بە دۆزی كورد، پارتی بەردەوام له‌ رابردوو و ئێستا جەخی لێ كردووەتەوە و كاری لە پێناودا كردووە، چارەسه‌ركردنی كێشەی كورد لە چوارچێوەی عێراقدا، یان هەڵوێستی پارتی دەربارەی كێشەی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان كە چەندە دڵسۆزانە بووە، هەروەها لەسەر شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی، دواجار راگەیاندنی هەڵوێستی گەلی كوردستان لە ڕێگەی ریفراندۆمەوە، ئەمانە هەموو هەڵوێستی نەگۆڕ و ڕاستەقینەن و تەنیا درووشم نین، بەڵكوو بە كردەوە سەلماندوویەتی كە كاتێك بڕیار بدات، درووشمێك بەرز بكاتەوە، تەنیا درووشم نابێت و جێبەجێی دەكات، ئەمەیش وای كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو حزبەكانی دیكە زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بێنێت، بێگومان پارتییش بە تەنیا توانی تەحەمولی بەرپرسیارەتی بكات لە دوو قۆناغێكی زۆر سەختدا، ئەویش لە قۆناغی شەڕی داعش و قۆناغی قەیرانی ئابووریدا.

ئەو پسپۆڕەی زانستە سیاسییەكان ، ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، هاووڵاتیانی كوردستان پشت بە حزبێكی بەهێز دەبەستن و دەنگ بە حزبێكی بەهێز دەدەن كە تەحەمولی بەرپرسیارەتی بكات بۆ چوار ساڵی داهاتوو، كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad