English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یونامی به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی کاره‌کان و په‌ره‌دان به‌ تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ میوانداریی قوتابیانی کوردستان ده‌کات
2018-05-17 [01:24 AM]

ZNA- هەولێر


 

به‌مه‌به‌ستی خۆناساندن به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بۆ باسکردنی رۆڵ و چالاکییه‌کانی، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) زنجیره‌یه‌ک کار و چالاکی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی گه‌نج ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌شه‌دان به‌ تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و داڕشتنی چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هه‌روه‌ها بۆ گوێگرتن له‌ بیروبۆچوون و نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی ئاسایی. 

 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌ولێر نووسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تیی یونامی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق میوانداریی قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کانی زانکۆی ئیشکی کرد. به‌ڕێز ریکاردۆ رۆدریگوز، به‌رپرسی نوسینگه‌که‌‌،پوخته‌یه‌کی له‌ کاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو. هه‌ر له‌م چالاکییه‌دا، به‌ڕێزان به‌دره‌دین مه‌حمود و زیتۆ سیانی له‌ به‌شه‌کانی کاروباریی مرۆیی و مافی مرۆڤ به‌ ریزبه‌ندی باسیان له‌ ماندێتی نێرده‌که‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ کرد که‌ په‌یوندییان به‌ بواره‌کانی سیاسه‌ت و مافه‌کانی مرۆڤ و کاروباره‌ مرۆییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌. 

 

٢٤ قوتابی ( ٩ کوڕ و ١٥ کچ) به‌ یاوه‌ری د. دلشاد حه‌مه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندنییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ زانکۆی ئیشک، به‌ ناو به‌شه‌کانی یونامیدا گه‌ڕانێکیان ئه‌نجامدا و راسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی بیانی و خۆماڵی باس و گفتۆگۆیان کرد.

 

رۆدریگۆ وتی که‌ یونامی هاوکارییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگا حکومییه‌کاندا هه‌یه‌. سه‌رکردایه‌تیی نێرده‌که‌ سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان کۆ ده‌بنه‌وه‌ و به‌شه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی یونامیش راهێنان بۆ رێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ نمونه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و جێنده‌ر. شانبه‌شانی ئه‌مه‌ش، نوسینگه‌ی سیاسیی نێرده‌که‌ش له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسییه‌ جۆراوجۆره‌کان و که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌کان کۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ گوێگرتن له‌ راو و بۆچونیان. له‌مه‌ش زیاتر، نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ هه‌ولێر چه‌ندان سیمینار و ئه‌نجامداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق بۆ ده‌زگاکانی وه‌ک زانکۆی کوردستان و زانکۆی سه‌لاحه‌دین و زانکۆی جیهان له‌ هه‌ولێر. له‌لایه‌کی تره‌وه‌، پلان بۆ چه‌ندان سیمیناری تریش له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا بۆ زانکۆکانی تر دانراوه‌. 

 

رۆدریگۆ باسی له‌وه‌ش کردکه‌ ئه‌م سه‌ردانانه‌ نه‌ک هه‌ر له‌ خزمه‌تی کار و چالاکییه‌کانی یونامیدان‌ به‌ڵکوو ده‌بنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ یونامیش بیروبۆچوون و نیگه‌رانییه‌کانیانی خه‌ڵک‌ بزانێت.  

 

له‌مباره‌وه‌ رۆدریگۆ رووی له‌ قوتابییه‌ ئاماده‌بووان کرد و وتی: "ئه‌مه‌ بۆنه‌یه‌کی خۆشه‌ که‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی ئیشک کۆده‌بینه‌وه‌. تاوتوێی زۆر چڕوپڕمان سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی یونامی و بۆچوونی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م رێکخراوه‌ ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌کیش بوو که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ش له‌ ئێوه‌وه‌ فێربووین. قوتابیانی وه‌ک ئێوه‌ ئاینده‌ی وڵات و کۆمه‌ڵگاکه‌تان داده‌ڕێژن."

 

لای خۆشیه‌وه‌، به ‌باسکردنی ئه‌زموونی فێربوونی قوتابییه‌کانی، دکتۆر حه‌مه‌د، مامۆستای زانکۆی ئیشک، وتی: "له‌ راستیدا ئه‌م سەردانه زۆر گرنگ بوو. هەروەها یارمەتیی قوتابیان دەدات، ناوەرۆکی ئەو تیۆرییانەی زانکۆ پێشکەشی دەکات، له ئەزموونی عەمەلی و له جیهانی راستیدا بەکار بێنن. ئەمه هەلێکی گەوره بوو بۆ قوتابیانی بەشی پەیوەندییه نێودەوڵەتییەکانی ئێمه که لەگەڵ تیمی یۆنامی له هەرێمی کوردستان دیداریان هەبێت و سەبارەت به کاری نەتەوه یەکگرتووەکان و نێردەی یۆنامی بیروڕا بگۆڕنەوه.





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad