English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایەکی دانمارکی بواری نه‌وت کارەکانی لەگەڵ ئێران راگرت
2018-05-17 [01:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پاش ئەوەی ئەمەریکا سزاکانی لەسەر تاران وەک بەشێک لە کشانەوەی لە ڕێکەوتننامەی ئه‌تۆمی لەگەڵ ئێراندا نوێکردەوە، کۆمپانیای "مێرسک تانکەرز"ی دانمارکی بۆ کەشتی بارکردنی نەوت بڕیاری دا کارەکانی لەگەڵ ئێراندا ڕابگرێت.

کۆمپانیاکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە به‌فرانس پرێسی راگه‌یاندوه‌، هەرچەندە پابەند دەبێت بەو گرێبەستانەی پـێشتر لەگەڵ ئێراندا مۆریکردوون و لە 8 ی مانگی پـێنجەوە چوونەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەپـێی دووبارەبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا لە 4 ی مانگی یازدەدا کۆتایـیان پـێدێت.

جێی ئاماژەیە ئێران بەر لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە هەناردەکانی نەوتی نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بوو لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە پاش سووکردنی سزاکان گەیشتە 2.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و زۆربەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا ڕەوانەدەکرێن.

ئێستاش بەهۆی نوێکردنەوەی سزاکان پـێشبینی دەکرێت وردە وردە هەناردەکانی نەوتی ئێران کەمببنەوە وە ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی مێرسک تانکەرز سەرەتاکەیەتی.

مێرسک تانکەرز پـێشتر بەشێک بووە لە کۆمپانیای دەریایی دانمارکی AP Moller-Maersk و لە مانگی دەی ساڵی 2017 بە بەهای 1.17 ملیار دۆلار بە کۆمپانیای APMH فرۆشرا. لە ئێستادا مێرسک تانکەرز خاوەنی زیاتر لە 160 کەشتیـیە و نزیکەی 3100 کارمەندی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

 





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad