English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزەرەکەی ترامپ هەوڵیداوە یەک ملیۆن دۆلار لە قەتەر وەربگرێت
2018-05-17 [01:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاند مایکڵ کۆهینی پارێزەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی دوانزەی ساڵی2016 دا لەبەرامبەر بەشداریکردنی قەتەڕ لە بەرنامەیەکی ئەمەریکادا بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا داوای یەک ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی له‌و وڵاته‌ کردووە.

ڕۆژنامەی واشنت پۆست ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا وتی قەتەڕ پێشنیارەکەی کۆهینی ڕەت کردۆتەوە، هەندێک کەسیش ئاگاداری ئەو بابەتە بوون. هەروەها دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دیکەش ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەیان بەوەدا کۆهین داوای پارەی لە ئەحمەد ڕەمیحی کردووە کە ئەو کات سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی سندوقی وەبەرهێنانەکانی سامانی قەتەڕ بووە.

واشنت پۆست وتیشی کۆهین لەمیانەی کۆبوونەوەکەیان لە ترامپ تاوەر لە نیویۆرک لە دوانزەی مانگی 12ی ساڵی 2016 دا ئەو پێشنیارەی بۆ ڕەمیحی کردووە.

واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەدا ڕەمیحی بە کۆهینی ڕاگەیاندووە کە قەتەڕ پێشبینی وەبەرهێنان دەکات لە پلانەکانی سەرۆک ترامپدا لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەمەریکادا بۆ ژێرخانی ئابووری.

کۆهینیش پێشنیاری یارمەتی کردووە بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵێک پڕۆژە کە قەتەڕ سەرپەرشتی بکات لەبەرامبەر یەک ملیۆن دۆلاردا.

 

ڕۆیتەرز





ئەم هەواڵە 4612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad