English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌وڵه‌تى ياسا پێكهێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌
2018-05-17 [03:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت هيچ راست نييه‌، حكومه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى په‌رله‌مانى پێكبهێنرێت، كه‌ ده‌يان گومان و تانه‌ى له‌سه‌ره‌، هاوكات سێ بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كۆمسيۆن.

عه‌باس موسه‌وى وته‌بێژى ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، هيچ راست نييه‌ حكومه‌تى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێكبهێنرێت ده‌يان و پێشێلكارى و گومان و تانه‌ى له‌سه‌ر بێت.

ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا ده‌شڵێت‌، له‌‌ پێناو راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئێستاى عێراق، به‌رله‌ راگه‌ياندنى ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێويسته‌ كۆمسيۆن يه‌كێك له‌و سێ بژارده‌يه‌ جێبه‌جێ بكات، يه‌كه‌م، دووباره‌ جياكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى 5% ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى. دووه‌م، دووباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هه‌موو سندوقه‌كانى ده‌نگدان. سێيه‌م، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێويه‌كى گشتى و ته‌واوى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ.

هاوكات ده‌وڵه‌تى ياسا داواى به‌ستنى دانيشتنێكى له‌په‌رله‌مان ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌يه‌ك كه‌ كۆمسيۆن بێتوانايه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى.

داواشى له‌ كۆمسيۆن كرد، وردبينى له‌ ده‌نگه‌كانى هه‌نده‌راندا بكات، چونكه‌ ساخته‌كارى تياداكراوه‌.

 

غه‌د پرێس





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad