English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی چوار ساڵی رابردووی شکاند
2018-05-17 [04:10 AM]

ZNA- هەولێر


 

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ گەیشته بەرزترین ئاستی خۆی له چوار ساڵی رابردوو و به ٨٠دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ئاڵوێر کرا.

 

بەپێی هەواڵێکی فرانس‌پرێس، هەندێک له هەڵسوورێنەرانی سەرەکیی بازاڕی نەوت، پێشبینی دەکەن نرخی هەر بەرمیڵیک بگاته سەد دۆلار. یەکێک لەمانه "پاتریک پویان" بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای تۆتاڵ‌ـه و دەڵێت، پێی سەیر نابێت ئەگەر بگاته ١٠٠دۆلاریش.

 

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزه، بازاڕی جیهانیی نەوت، دوای بڕیاری ئەمەریکا له کشانەوەی له رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و هەروەها دابەزینی بەرهەمی نەوتی ڤەنزوێلا، تووشی ئاڵۆزی بووه.

 

بەپێی راپۆرتەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بووەته هۆی بەرزبوونەوەی پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان له بۆرسەی ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 10507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad