English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: هه‌نگاوى كتوپڕ ده‌نێن بۆ سزادانى ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه‌ هاوكارى دارايى حزبوڵڵا ده‌كه‌ن
2018-05-18 [06:38 AM]

ZNQ-هەولێر


به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا به‌ سكاى نيوز عه‌ربييه‌ى راگه‌ياند، ئه‌وه‌ هه‌نگاوانه‌ى له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو‌ گيرانه‌به‌ر به‌گوێره‌ى  نه‌خشه‌يه‌كى داريكراوه‌ بۆ به‌ئامانجكردنى داراييدانى حزبوڵڵا، ئاماژه‌شى پێدا كه‌ به‌ئامانجكردنى ئه‌نجومه‌نى شووراى حزبوڵڵا په‌يامێكه‌ بۆ گشت لايه‌نه‌كان و واتاى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ حزبوڵڵا  هيچ باڵێكى سياسى نييه‌ ، به‌ڵكو "رێكخراوێكى تيرۆريستييه"‌ و ئێرانييه‌كان كۆنتڕۆڵى ده‌كه‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مريكييه‌ ئه‌وه‌شى زياد كرد، ئه‌نجومه‌نى شووراى حزبوڵڵا بۆيه‌ كرايه‌ ئامانج چونكه‌ ئه‌و‌ بڕيارى كرداره‌كانى تيرۆركردن و داراييكردنى جه‌نگه‌كان ده‌دات، جه‌ختيشى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ شيعه‌كان ناكاته‌ ئامانج به‌ڵكو  "گرووپێكى تيرۆريستيى " ده‌كاته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى پێدا كه‌ حزبوڵڵا بودجه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆى نييه‌، هه‌ر شتێك كه‌ ده‌يكات له‌لايه‌ن ئێرانييه‌كانه‌وه‌ ‌ پاره‌كه‌ى بۆ دابين ده‌كرێ، له‌ماوه‌ى رابردووشدا مانگانه‌ 700 مليۆن دۆلار له‌ تارانه‌وه‌ ناردراوه‌ بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاى سه‌ركرده‌ى ئه‌و حزبه‌ و نه‌سروڵڵا به‌ فه‌رمانى قاسم سولێمانى ده‌جوڵێت.

ئه‌و به‌ر پرسه‌ كه‌ نه‌يوست ناوى ئاشكرا بكرێت وتيشى، بانكى (بيلادى ئيسلامى) و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتييه‌كه‌ى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى بانكيان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه‌، كرايه‌ ئامانج، ئاماژه‌شى پێدا كه‌ ئه‌و بانكه‌ ئاسانكارى بۆ گه‌يشتنى پاره‌ ده‌كرد بۆ حزبوڵڵا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ره‌تى كرده‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاركردنه‌  سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى لوبنانى يان بۆ مه‌به‌ستى سياسى بێت، به‌ڵام هۆشدارى دا له‌ لێكه‌وته‌ى كاره‌ساتبار ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى حزبوڵڵا پۆستى وه‌زاره‌ته‌ سيادييه‌كان وه‌ربگرن له‌ لوبنان و هه‌وڵ بده‌ن پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى لوبنان له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخه‌نه‌وه‌.
جه‌ختيشى كرده‌وه‌، له‌ ئاينده‌دا هه‌نگاوى كتوپڕ ده‌نێن بۆ سزادانى ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه‌ هاوكارى دارايى حزبوڵڵا ده‌كه‌ن، هه‌روها وتيشى، ئيداره‌ى ئه‌مريكا سزا به‌سه‌ر زۆرێك له‌ قه‌باره‌ و كۆمپانياكانى ئێراندا ده‌سه‌پێنێ تا تاران ناچار بكات بڕيارى قورس بدات بۆ راگرتنى هاوكاريكردنى تيرۆر.

ئه‌و به‌پرسه‌ له‌ وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا، ئاماژه‌شى پێدا كه‌ ئابوورى ئێران له‌ قه‌يراندايه‌ و هه‌ڵايسان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ و تمه‌نى ئێرانى بێ به‌هايه‌، وتيشى، كۆشكى سپى خوازياره‌ ئێران كار بۆ چاكسازى ئابوورى بكات و گرنگى به‌ گه‌لى ئيران بدات و ده‌ست له‌ ناردنى پاره‌ و سامانى ئێران هه‌ڵگرێت بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرو‌ڵڵا و هاوشێوه‌كانى.





ئەم هەواڵە 4873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad